مەزڵووم کۆبانێ لەگەڵ ENKS کۆ بوویەوە؛ لەسەر پەلە کردن بۆ چارەسەریی کێشەکان ڕێککەوتن کرا
پوختەی هەواڵ
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات رایگه‌یاند، به‌نێوه‌ندگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، یه‌که‌م کۆبوونه‌وه له‌نێوان مه‌زڵووم عه‌بدی و شاندێکی ئه‌نه‌که‌سه له سووریای نوێ ئه‌نجامدرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و شاندێکی باڵای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریا (ENKS) به‌ڕێوه‌چوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی SDF ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، کۆبوونه‌وه‌که به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی بنیاتنانی پێگه‌یه‌کی یه‌کگرتووی کورد له سووریای نوێ بوو، که تیایدا له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامبوونی کۆبوونه‌وه‌کان و خێراکردنی چاره‌سه‌رکردنی پرسه مشتومڕاوییه‌کان ڕێککه‌وتن کرا.
له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی کورد داده‌نرێت به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی داهاتووی سووریا و پێگه‌ی کورد له‌و وڵاته.
بۆچوونی بەکارهێنەران