۱۵ شه‌ڕڤانی هەسەدە لە شەڕی گرووپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به تورکیا گیانیان له‌ده‌ستدا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (SDF) له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه، "۱۵ شه‌ڕڤان لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە بەرخۆدان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا و گرووپە بەکرێگیراوەکانی سه‌ر به تورکیا شەهید بوون".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "۱۵ شه‌ڕڤان بە خوێنی خۆیان گیانی نیشتمانپەروەری و ئەخلاقیان نیشاندا، شه‌ڕڤانان لە لادێکانی حەلەب، مه‌نبج و پردی قەرەقۆزاک و بەنداوی تشرین و دێرەزوور لە بەرخۆدانی پاراستنی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی شەهیدبوون".
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "هەموو شەهیدەکانمان بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە، یادگارییەکانیان لە ویژدانی گەلەکەماندا زیندوو دەبن، سڵاو لە کەسوکاری شەهیدان و گەلەکەمان و تێکۆشەرەکانمان و هیوای سەبوورییان بۆ دەخوازین".
بۆچوونی بەکارهێنەران