وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتیی سووریا دەستنیشان کرا
پوختەی هەواڵ
فەرماندەیی گشتی لە سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی ڕاسپارد بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوە لە حکوومەتی کاتیی سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی گشتی لە سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەسعەد حەسەن شەیبانی ڕاسپێردراووە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتی سووریا.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی، پێی دەوترێت "ئەبوو عائیشە" یان "حوسام شافیعی" و بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئەو بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەرپرسی پەیوەندییە سیاسیەکانی لەناو تەحریر شام بووە.
بەگوێرەی تۆڕی شام-ی ئۆپۆزسیۆن، "ئەسعەد حەسەن شەیبانی ڕۆڵێکی دیاری و بەرچاوی هەبووە لە پەیوەندی کردن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە لە ئیدلب".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران