شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-22 12:14 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۲ی بەفرانباری ۱۴۰۳ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲ی بەفرانباری ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

داخوازیی ڕەوتی هەڵوێست:

پێویستە بەبێ دواکەوتن سنووری سێمالکا بە ڕووی کوردانی سووریا بکرێتەوە

سەردار قادر وتەبێژی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی رایگەیاند، پشتگیری تەواوی خۆیان و دەنگدەرانیان بۆ ڕەوایی دۆزی کوردانی سووریا ڕادەگەیێنن و داواکارن بەبێ دواکەوتن سنووری سێمالکا بە ڕوویاندا بکرێتەوە و کۆی هاوکاریە مرۆیی و پێویستیەکان بگەیەندرێتە خەڵکی کوردستانی سووریا هەروەها داواکارن هەمووان بەشداری کارا لە چالاکی و کارە مرۆییەکاندا بکەن. 

ئەدهەم بارزانی نامەیەکی کراوە ئاراستەی سوودانی دەکات

لەبارەی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق و سووریا، ئەدهەم بارزانی نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەنێرێت و دەنووسێت بەرێزتان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیونیدا باس لە چوونی تورکیا دەکەن بۆ ناو خاکی سووریا، بەڵام  ئەوە باشتر دەبوو كە پێش ئەوەی باسی سەروەریی خاكی وڵاتێكی جیرانی عێراق بکەی باسی سەروەریی خاکی عێراقت بكردایە، عێراق و هەرێمی کوردستان کە بەشێکە لە عێراقی ئازاد، ئێستا بەشێک لە خاكەكەی لە پارێزگای دهۆک و هەندێک تر لە پارێزگای ھەولێر لەلایە تورکیاوە داگیركراون. 

پێکدادانی قورس لە بەنداوی تشرین؛ کوژرانی ۵۲ چەکداری سەربە تورکیا و ۵ شەڕڤانی SDF

هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: دوای ئەوەی هێزەکانمان هێرشی چەتەکانی سەر بە داگیرکاری تورکیایان بۆ سەر بەنداوی تشرین لە دوو قۆڵەوە تێکشکاند و ژمارەیەک تانک و زرێپۆشیان لەنێوبرد، تورکیا بۆردوومانی ئاسمانی و تۆپبارانی بۆ سەر ناوچەکە چڕکردەوە، لە ئەنجامدا پێنج شەڕڤان شەهید بوون و هێزەکانیان ۵۲ "چەتەی سەر بە تورکیاـیان کوشتووە" و، "دەیانی دیکە"ـیان بریندارکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە