شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-19 10:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەبێت ئیدارەی ترەمپ هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بهێڵێتەوە

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند؛ دەبێت ئیدارەی ترەمپ هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بهێڵێتەوە تاوەکوو رێگەنەدرێت جارێکی دیکە داعش خۆی رێکبخاتەوە و بە‌هێز ببێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند: یەکێک لە کارە سەرکەوتووەکانی ترەمپ لە ئیدارەی یەکەمیدا ئەوە بوو؛ سەرکەوتووانە کۆتایی بەو ئەرکە هێنا، کە لە ئیدارەی ئۆباماوە دەستیپێکرد، ئەویش لەنێوبردنی خەلافەتەکەی داعش بوو. دوا بزماری سەر تابووتەکەی داعش کۆنترۆڵکردنەوەی ڕەققە بوو، ئەوەش لەژێر دەسەڵاتی سەرۆک ترەمپدا بوو، بۆیە پێموایە سەرۆک ترەمپ هەوڵدەدات دڵنیابێتەوە لەوەی رێگەنەدات داعش لە سووریا سەرهەڵبداتەوە."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێیوایە، باشترین رێگە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو ئامانجە بەدیبێت، ئەوەیە "هێزی پێویست لەوێ بهێڵینەوە، یان هاوبەشەکانمان کە ئەو ئەرکەیان لەگەڵ ئێمە دا جێبەجێکردووە، بتوانن لە کارەکانیان بەردەوام بن".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری دەدات لەوەی ڕووداوە نێوخۆییەکانی سووریا تەنیا لەنێو سنوورەکانی ئەو وڵاتە دا نامێننەوە و کاریگەرییان لەسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهانیش دەبێت.

بلینکن دەڵێت: "ئێمە دەزانین لەسەر بنەمای ئەو ئەزموونەی لە سووریا هەیە، ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات، هەر لە سووریادا نامێنێتەوە، جا ئەوەی ببێتە پێگەیەک بۆ تیرۆرستان، یان ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، کە ئەمەش کاریگەریی لەسەر ئەودیو سنوورەکانی سووریاوە هەیە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە