چەک دانیانی YPG و جێهێشتنی سووریا لەلایەن چەکداڕە بیانییەکانی ئەو گرووپەوە
پوختەی هەواڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکانی سوپای تورکیا لە سنووری تورکیا و سووریا بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی شەڕڤانانی کورد لە باکوری سوریا "چەک دادەنێن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زهکی ئەکتورک، وتهبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا له لێدوانێكدا ڕایگەیاند: "مەترسی لەسەر سنوورەکانمان بەردەوامە، ئەو ئامادەکاری و ڕێوشوێنانەی لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا گیراونەتەبەر بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی ڕێکخراوی یەپەگە چەک دادەنێت و چەکدارە بیانییەکانی سووریا بەجێبهێڵن".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كردووه: "دەبینین کە ئیدارەی نوێی سووریا و سوپای نیشتیمانی سووریا کە گرووپێكی دڵسۆزه بۆ تورکیا و گەلی سووریا، ناوچە داگیرکراوەکان ئازاد دەکەن (بە ئاماژەدان بەناوچهكانی ژێر دهسهڵاتی ههسهده)"، کە ئەنقەرە بە درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پهكهكه)ی دەزانێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران