شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-19 06:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە شەڕی نێوان هەسەدە و تورکیا بە ڕێگەی سیاسی چارەسەر بکرێت

پوختەی هەواڵ
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ڕایدەگەیەنێت، هیواخوازن کێشەی کورد و شەڕی نێوان (هەسەدە) و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بە ڕێگەی سیاسی چارەسەر بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گێیر پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا لە دیمەشقی پایتەختی سووریاوە ڕایگەیاند "هیوایەکی زۆر دەبینین لەو سووریا نوێیەی دروست بووە. سووریایەکی نوێ کە دەستوورێکی نوێ پەسند بکات و لەکاتێکی گونجاویشدا هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانەی لەدوای قۆناغی ڕاگوزەری سیاسیدا تێدا بکرێت".

پێدەرسن، داواشی لە وڵاتان کرد؛ بەزووترین کات هاوکاری مرۆیی بگەیەننە سووریا و سزاکانی سەر ئەو وڵاتەش هەڵبگرن، کە بەهۆی پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە بەسەریدا سەپێندراوە.

ناوبراو وتیشی، "یەکێک لە ئاڵنگارییە سەرەکییەکانی بەردەم سووریای نوێ، دۆخی ناوچە کوردییەکانی سووریایە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و مەترسیی دروستبوونی شەڕێکی گەورە لەنێوان هەسەدە، کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتگیری دەکرێن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سووریا".

سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان هەسەدە و گرووپە چەكدارەكان، پێدەرسن دەڵێت: "خۆشحاڵم ئاگربەستەکە نوێ کراوەتەوە و پێشدەچێت جێبەجێ بکرێت، بەڵام هیواخوازین چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە