شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-19 06:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گرنگە لە سووریای نوێدا مافی نەتەوەیی و ئاینیی تەواوی لایەنەکان دەستەبەر بکرێت

پوختەی هەواڵ
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیای کرد و داوایکرد لە سووریای نوێ مافی کورد پارێزراوبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو،  لەسەر بانگێشتنامەیەکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەلایەن نوح یڵمەز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و عەلی ڕەزا گونەی بەرپرسی مەلەفی عێڕاق پێشوازیان لێکرا.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ڕایگەیاند، خوازیارین کە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانەی سووریا کۆتایی ستەم و نادادی بێت و ببێتە مایەی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بەڕووی تەواوی پێکهاتەکاندا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، گرنگە لە سووریای نوێدا مافی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئاینی تەواوی لایەنەکان دەستەبەر بکرێت، بەتایبەتی کورد کە ستەمێکی دێرینی لەسەر بووە و ئێستاش خاوەنی واقعێکی تایبەتی خۆیەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە