شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-11 11:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوە کۆ بوویەوە

پوختەی هەواڵ
بە بڕیاری وەزیری دەرەوەی ئێران، فەرامەرز ئەسەدی وەک کۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەستنیشانکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڕیارێک فەرامەرز ئەسەدی-ی وەک کۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دیاری کرد.

فەرامەرز ئەسەدی، کۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەر لە چوونی بۆ شوێنی ئەرکە نوێیەکەی و دەستبەکاربوونی، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە کۆ بوویەوە.

لە دیدارەکەدا، ئەسەدی ڕاپۆرتێک لەبارەی بەرنامە و پلانەکانی وەک کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر پێشکێشی عێراقچی کرد.

فەرامەرز ئەسەدی، لە جێگەی نەسروڵڵا ڕەشنوودی وەک کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر دەستبەکار دەبێت کە بەم دواییانە ئەرکەکەی کۆتاییهات و گەڕایەوە ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە