شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-10 07:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا بە ئامانجی چەسپاندنی سیاسەتەکانی، هەوڵ دەدات سوود لە دۆخى سووریا وەربگرێت

پوختەی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە ناوچەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هۆشدارى لە تێکچوونى سەقامگیری لە سووریا و رۆژئاواى کوردستان دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: بەردەوامیی ئەنجامدانی "کردەوەی تاوانکاری" لەلایەن تورکیاوە، هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا و رۆژئاواى کوردستان تێکدەدات، چونکە ئەو وڵاتە بە ئامانجی چەسپاندنی سیاسەتەکانی هەوڵدەدات سود لە دۆخى ناسەقامگیریى سووریا وەربگرێت.

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر، ئاماژەى بە بۆردوومانەکانى دوێنێى سوپاى تورکیا بۆ سەر گوندێکى سنوورى عەین عیسا کردووە کە تیایدا 12 کەسى سڤیل گیانیانلەدەست داوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و هەروەها لە گوندێکى سنوورى کۆبانێش دوو منداڵ گیانیانلەدەست داوە.

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر، داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و هێزە چالاکەکانى سووریا دەکات، ڕێگر بن لەبەردەم  هێرشەکانى تورکیا و کار بۆ بەدیهێنانى ئاسایش و سەقامگیرى لە ناوچەکە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە