شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-10 05:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەنبج کەوتە دەستی گرووپە چەکدارەکانی سووریا

پوختەی هەواڵ
دوای شەڕ و رووبەرووبوونەوەیەکی تووند لە نێوان چەکدارانی "سوپای نیشتمانیی سووریا" و شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، چەکدارانی "سوپای نیشتمانیی سووریا" چوونە نێو شاری مەنبج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە، ۹-۱۲-۲۰۲۴ سەرچاوەیەک لە نێو شاری مەنبج بە تەلەفزیۆنی ڕووداوی ڕاگەیاند، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا تەواوی شارەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، بەشێک لە هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبج و هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن پشتیان لە هەسەدە کردووە و پەیوەندیان بەو چەکدارانەوە کردووە.

لە دوای کۆنترۆڵکردنی کۆبانێ و مەنبج لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات، هێزەکانی ڕووسیا لە مەنبج و کۆبانێ بوون، بەڵام لە دوێنێوە هێزەکانی ڕووسیا ئەو دوو شارۆچکەیەیان چۆڵ کردووە.

چەکدارانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' تاوەکوو پردی قەرەخۆزاخیان کۆنترۆڵ کردووە، کە دەکەوێتە سەر ڕووباری فوڕات و سنووری نێوان کۆبانێ و مەنبج.

لەدوای هێرشەکانی هەیئەی تەحریری شام بۆ سەر حەلەب لە ۲۵ی مانگی ڕابردوو، چەکدارانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' دەستیان بە هێرشەکانیان بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە کرد و ناوچەی شەهبایان کۆنترۆڵ کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە