شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-06-03 13:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردی لە سووریا مەترسیی مایەپووچ بوونی لەسەرە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- چارلز لیستێر هۆشداری دەدات کە بەڕێوەبەریی خۆسەر تەنها بۆ نزیکەی 12 مانگی دیکە سەرچاوەی دارایی بۆ خەرج کردنی مووچەی 300000 کارمەند و هێزی چەکدارەکانی خۆی، لەبەردەستە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چارلز لیستێر شرۆڤەکاری پرسەکانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس لە کاریگەریی نەرێنیی بڕیارەکەی ئیدارەی جۆ بایدن دەکات لەبارەی درێژ نەکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیای نەوتیی دیلتا کرنێست ئینێرجی لە ناوچەی ژێر کورنترۆڵی کوردانی سووریا.

ناوبراو لە زنجیرە پەیامەکانیدا کە لە توویتەر بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت جۆ بایدن بەرپرسی کەم بوونەوەی سەرچاوە داراییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردییە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەشڵێت: بێ بەش کردنی کوردەکان لە داهاتی نەوت، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەرەو هەڵدێری مایەپووچ بوون دەبات.

لیستێر هۆشداریش دەدات بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی ئێستا ڕووبەڕووی کێشەی جیدیی دارایی بووەتەوە و تەنها بۆ ماوەی 10 تا 12 مانگی دیکە سەرچاوەی دارایی بۆ خەرج کردنی مووچەی 300000 کارمەند و هێزی چەکدارەکانی خۆی، لەبەردەستە.

ئەم شرۆڤەکارەی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە درێژەدا جەخت دەکاتەوە بەرتەسک بوونی سەرچاوەداراییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەواتای لاواز بوون و لە کۆتاییدا لەناوچوون و تەسلیم بوون بە حکوومەتی ناوەندی دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە