شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-06-03 13:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تۆڕێکی تیرۆریستیی داعش لە کەرکووک هەڵوەشێنرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئاشکرای کرد، تۆڕێکی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک هەڵوەشاندووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری مەفرەزەکانی ئاژانسەکە توانیویانە 4 ئەندامی داعش دەسگیر بکەن کە بە گرووپ کاریان کردووە لەناو کەرکووک.

ئەوەش هاتووە، ئەو تۆڕە پێداویستییەکانی وەک خۆراک و ئامێری پەیوەندییەکان دابین کردووە و کەفالەتی خێزانی چەکدارە داعشیییەکانیان کردووە و کاری گواستنەوەیان بۆ کردووە و چەکدارەکانیان لە نێوان کەرکووک و دەرەوەی کەرکووک گواستووەتەوە.

بەپێی بەیاننامەکە، دەستگیر کراوان لەناو لیستی ئەو کەسانەدا کە لەلایەن دادگاوە داوا کراون، دانپێدانانیان لێ وەرگیراوە و رێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە