شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-08 13:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەرایەتییە دیپلۆماسیەکانی سووریا بەردەوام دەبن لە ڕۆڵی خۆیان

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، نوێنەرایەتییە دیپلۆماسیەکانیان بەردەوام دەبن لە ڕۆڵی خۆیان لە خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سووریا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژوی سووریادا دەنووسرێتەوە، کە پەیمان و میساقێکی نیشتمانی دەستپێدەکات و سوورییەکان یەکدەخات، یەکیان دەخات و دابەشیان ناکات، لە پێناو بنیاتنانی نیشتمانێکدا کە دادپەروەری و یەکسانی تێدا بەرجەستە بێت و هەموومان سوودمەند بن لە مافەکانیان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی سووریا لە دەرەوەی وڵات پابەند دەبن بە خزمەتکردنی هەموو هاوڵاتییان و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان، ئەوەش بە پشتبەستن بەو متمانەیەی کە لە نوێنەرایەتی کردنی گەلی سووریادا هەیانە.

وەزارەتەکە جەختی لە گرنگی پاراستنی گیانی یەکێتی نەتەوەیی و پێکەوە کارکردن بۆ بنیاتنانی داهاتوی سووریا کردەوە.

ئەوە لەکاتێکدا دوای هەفتەیەک لە پێشڕەوەی گرووپە چەکدارەکانی سووریا بە سەرۆکایەتی ڕێکخراوەی تەحریر شام، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ گەیشتنە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا و ڕووخانی دەسەڵاتە 54 ساڵەکەی بنەماڵەی ئەسەدیان ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە