شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-08 13:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی پێشهاتەکانی سووریا

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دیاری کردنی چارەنووس و بڕیاردان لەسەر ئایندەی سووریا "بەرپرسیارێتیی خەڵکی ئەم وڵاتەیە، بەبێ دەستێوەردانی وێرانکەر و سەپاندنی دەرەکی".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، دیاری کردنی چارەنووسی گەلی سووریا: "پێویستی بە کۆتایی هێنان بە ململانێ سەربازییەکان دەستبەجێ پێشگرتنە لە کردەوە تیرۆریستییەکان و دەستپێکردنی دیالۆگی نیشتمانی بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا، لە پێناو پێکهێنانی حکوومەتێکی بنکەفراوان کە نوێنەرایەتیی هەموو گەلی سووریا بکات".

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوکات، جەخت لە جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی ۲۲۵۴ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا دەکاتەوە کە رێگەچارەیەکی سیاسی بۆ دۆخی وڵاتەکە دەخاتەڕوو.

لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ سووریا، وەزارەتی دەرەوە دەڵێت: پێشبینی دەکەین پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی بەردەوام بێت.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژە بەوەش دەدات، ئێران بە وردی چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە دەکات و بە لەبەرچاوگرتنی هەڵسوکەوتی کاراکتەرە کاریگەرەکان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنیی سووریادا "رێباز و هەڵوێستی گونجاو دەگرێتەبەر".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە