پەیامی دوو بەرپرسی باڵای کوردی سووریا دوای کەوتنی حکوومەتی سووریا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی بە بۆنەی کەوتنی حکوومەتی ئەسەد بڵا وکردەوە و ڕایگەیاند، "ساتێکی مێژووییە لە سووریا کە کەوتنی ڕژێمی سەرکوتکاری دیمەشق دەبینین".
عەبدی ڕاشیگەیاند، "ئەم گۆڕانکارییە هەلێکە بۆ بنیادنانی سووریای نوێ لەسەر بنەمای دیموکراسی و دادگەریی و مافی هەموو سوورییەکانی تێدا زامن بکرێت".
هاوکات ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، "سەردەمی سەرکوتکردن کۆتایی هات".
ئیلهام ئەحمەد دەشڵێت: "ئەمڕۆ لاپەڕەی ڕابردوو دەپێچرێتەوە و دەرگای ئومێد بۆ یەکخستنی هەوڵی سوورییەکان لە پێناو داهاتوویەکی باشتر دەکرێتەوە کە لەسەر دادگەریی و دیموکراسی بنیاد بنرێت".
بەرپرسەکەی کوردستانی سووریا داواشی کرد کە "با چەکەکان بێدەنگ بکەین و دیالۆگ بکەینە بنەمای ئاشتی و بنیادنان".
بۆچوونی بەکارهێنەران