شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-08 08:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گرووپە چەكدارەكان لە تەلەفیزیۆنی فەرمیی سووریاوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپە چەكدارەكانی سووریا گەیشتنە ناو دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە، لە ڕاگەیەندراوێكی كورتدا لە تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەتی سوریاوە، "ئازادکردنی شاری دیمەشق و ڕوخاندنی بەشار ئەسەدیان" ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپە چەكدارەكانی سووریا بە سەرۆكایەتی گرووپی تەحریر شام، بەیانی ئەمڕۆ ۸ی ۱۲ی ۲۰۲۴ لە ڕاگەیەندراوێكی كورتدا لە تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەتی سووریاوە ڕایانگەیاند، "شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا ئازادكراوە و حكوومەتەكەی بەشار ئەسەد ڕووخێندرا".

لاخۆیەوە گرووپی فەتح دیمەشق، كە گرووپێكی چەكدارەی ناسراوی سووریا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرجەم دەستگیرکراوانی شاری دیمەشق ئازادكراون، هەروەها داوای "پاراستنی هەموو موڵک و ماڵی دەوڵەتی ئازادی سووریا" دەکات.

گروپە چەکدارەکانی سوریا ئەمڕۆ یەکشەممە، بینای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنیانی فەرمی ئەو وڵاتەیان لە گۆڕەپانی ئومەوی لە دیمەشق کۆنتڕۆڵ کرد، لەکاتێکدا خۆیان بۆ پێشکەشکردنی یەکەم لێدوانیان دەکرد.

ئەو لێدوانە یەکەم لێدوانی گرووپە چەكدارەكانە لەو کاتەوەی کە گرووپە چەکدارەکان چوونەتە ناو دیمەشق، دوای ئەوەی یەک لە دوای یەک شارە گەورەکانی سووریایان کۆنترۆڵکرد و بەشار ئەسەدیش وڵاتەکەی بەجێهێشت.

گرووپەكان سەرەتای "سەردەمێکی نوێ"یان لە سووریا ڕاگەیاند و باسیان لە کۆتاییهاتنی "سەردەمێکی تاریکی" مێژوی ئەو وڵاتە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە