شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-07 07:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گرووپە چەکدارەکانی سووریا دەروازەی سنووریی نەسیب کونترۆڵ دەکەن

پوختەی هەواڵ
گرووپە چەکدارەکانی سووریا دەروازەی سنووریی نەسیب لە نێوان سووریا و ئوردن کۆنترۆڵ دەکەن كە دەكەوێتە باشووری وڵاتەكەیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپە چەكدارەكانی سووریا دەروازەی سنووریی "نەسیب"یان لە نێوان سووریا و ئوردن کۆنترۆڵ كردووە، كە ئەو دەروازە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی جابر لە ئوردن لە پارێزگای مەفرەق، لەگەڵ شارۆچکەی نەسیبی سووریا لە پارێزگای دارا.

لایخۆیەوە مازن فەرایە، وەزیری ناوخۆی ئەردەن ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەروازەی سنووریی جابر بەرامبەر دەروازەی نەسیبی سووریای داخرا، ئەوەش بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەی كە باشووری سووریا هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێگە بە گەڕانەوەی بارهەڵگرە ئوردنیەكان بۆ وڵاتەكەیان دەدرێت، لەکاتێکدا هاتوچۆ بۆ ئەو کەسانە قەدەغە دەکرێت کە بەرەو خاکی سووریا دەڕۆن .

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە وەزیری ناوخۆی ئوردن، ئەو وڵاتە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە بەردەوامەکانی سووریا دەکات، هاوکات هێزە چەکدارەکان بەردەوامن لە پاراستنی سنوورەکان و لە ئامادەباشیدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە