شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-07 07:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزەکانی سووریای دیموکرات دێرەزووریان کونترۆڵ کرد

پوختەی هەواڵ
سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئەو سوپا لە بەشی رۆژئاوای ڕووباری فوراتی پارێزگای دێرەزوور کشاونەتەوە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) شوێنیان گرتووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا بە تەواوی لە کۆنترۆڵی هێزەکانی بەشار ئەسەد دەرکەوت؛ ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزووری هەسەدە دەڵێت، بۆ پاراستنی ئەمنیەت و گەلەکەمان، هێزی شەڕڤانمان لە سنووری دێرەزوور و رۆژئاوای فورات جێگیربوون. ئامانجمان پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی گەلەکەمانە. بۆیە ئەم ئەرکە مێژووییە بە تەواوی ئەنجام دەدەین.

دێرەزوور، شارێکە کە ڕووباری فورات دەیکات بە دوو بەشەوە، بەشی رۆژهەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر)ی تێدا بوو، بەشی رۆژئاواش لە دەست سوپای حکوومەتی سووریادا بوو، بەڵام دوای کشانەوەی هێزەکانی حکوومەتی بەشار ئەسەد، هەسەدە بە تەواوێتی شارەکەیان کونترۆڵ کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە