شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-05 08:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەرێمی کوردستان پابەندی بەڵێنە یاسایی و داراییەکانی خۆی نەبووە

پوختەی هەواڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ڕایگەیاند: لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە پابەندین بەبڕیاری دادگای فیدراڵی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبوونی سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆ و پلاندانان، ئەم نامەیەم بەدەستی دایە سەرۆک وەزیران دواتریش لە موداخەلەیەکدا، داوای وەڵامم لێکرد دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، کە کێ بەرپرسە لە نەناردنی مووچەی فەرمانبەران؟ هەرێم دەڵێ حکوومەتی عێراقی هۆکارە و ئەوان پابەندی سەر هەرێمیان جێبەجێ کردووە!".

سۆران عومەر دەشڵێت: "سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی لەوەڵامدا وتوویەتی مەسەلەی مووچە هیچ بابەتێکی سیاسی نیە، پێشتر هەرێم بەهیچ مادە و بڕگەیەکی بوودجەوە پابەند نەبووە، پاش دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پابەندین بەبڕیاری دادگای فیدراڵی و مووچەمان ناردووە هەر بەپێی بڕیارەکە لەپشکی هەرێم ١٢.٦٧ ٪هەر ئەو ٧٦١ ملیارانە ماوە، کە بڕیارمان لێ داوە و هیچ گواستنەوەیەک ناکرێ لەپشکی هەرێم دا".

بە وتەی سۆران عومەر، سوودانی وتویەتی: "هەرێم پابەند نەبووە و ناکۆکی زۆرە لەسەر دەروازەی سنووری و باج و داهات، بەڵکوو ئەم هەموارەی یاسای بوودجە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بابەتەکە چارەسەر بکات بۆ ساڵی داهاتوو".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە