شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-05 09:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەندین هێرشی بەكرێگیراوەكانی توركیا بووینەتەوە

پوختەی هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (SDF) ڕایگه‌یاند، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی باشووری مەنبەج و تەبقە، ژمارەیەک سەربازی بەکرێگیراو کوژران كه‌ هه‌ندێكیان كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌كانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌: "لە ئەنجامی توندوتیژەکانی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج لە لادێکانی باشووری مەنبەج و پێکدادانەکانی دیکەی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقە لە ناوچەی دێرحافر له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و ژماره‌یه‌ک چه‌كداری گرووپه‌كان كوژراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "هێزەکانمان کە خۆڕاگرییەکی زۆریان بۆ پاراستنی خەڵکی ئەو ناوچانە لە پێشێلکاری و تاوانکاری بەکرێگیراو نیشان داوه‌، ئامادەیی هەمیشەیی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان پشتڕاست دەکەنەوە".
هاوكات له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا هه‌سه‌ده‌، ده‌ڵێت: "میدیای نەیارەكانمان باسی لە جموجۆڵ و پێشڕەوی هێزەكانمان كردوە بە ئاڕاستەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی حەڵەب، جەختدەكەینەوە لەوەی ئەو هەوڵانە ناڕاستن و نەخشەی سەربازی هێزەكانمان نەگۆڕاوە".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "هێزەكانمان لەماوەی دو رۆژی ڕابردودا، ڕووبەڕووی چەندین هێرشی بەكرێگیراوەكانی توركیا بوونەتەوە بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەربازی منبج و تەبقە و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و چەندین چەكداریان لێكوشتون و برینداركردوون، كە هەندێكیان كەوتوونەتە دەست هێزەكانمان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە