شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-02 11:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێکخراوە جیهانییەکان لە دژی شەڕ و تووندوتیژی دەنگیان بەرز بکەنەوە

پوختەی هەواڵ
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) هۆشداری لە مەترسیی هەڕەشەیەکی نوێی خوێنڕشتن لە دژی کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی دەم پارتی لەبارەی هێرشەکانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ سەر حەلەب و تەلڕەفعەت و پێشڕەوی کردنیان بەرەو حەما، ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "چەند رۆژێکە پێشهاتێکی مەترسیداری شەڕ و پێکدادان و ئاڵۆزی لە سووریا دەستیپێکردەوە. بەهۆی ئەم پێشهاتەوە، ئەو کورد، عەرەب و پێکهاتانەی دیکەی حەلەب و تەلرەفعەت کە چۆک بۆ چەتە و گرووپە هێرشکارەکان دانەدات، هەڕەشەی خوێنڕشتنیان لێ دەکرێت و تەنانەت مەترسی کۆمەڵکوژییان لەسەرە".

دەم پارتی دەشڵێت، بەتایبەتی خەڵکی سڤیل لە تەلرەفعەت و هەزاران خەڵکی ناوچەکانی دیکە کە خۆیان گەیاندووەتە تەلرەفعەت، کراونەتە ئامانجی ئەم چەتە هێرشکارانە.

دەم پارتی داوا لە لایەنە سیاسییەکان، هێزە دیموکراسیخوازەکان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و سەرجەم ڕێکخراوە جیهانییەکان دەکات، لە دژی شەڕ و تووندوتیژی دەنگیان بەرز بکەنەوە و هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە لەپێناو پاراستنی ژێرخانی ئاشتی لە دژی جەنگ. هەروەها داوا لە سەرجەم لایەنە نێوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دەکات هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ راگرتنی ئەم پێشهاتە مەترسیدارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە