ئێران و بەرەی مقاومە پشتیوانی لە سووریا دەکەن
پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنقەر ڕایگەیاند: ئێران و گرووپەکانی بەرەی مقاومە پشتیوانی له سووریا دەکەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید عەباس عێراقچی، کە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە، سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا وتی: سروشتییە کە ئەمە هەڵەیەکەی ستراتێژییە و سوپا و حکوومەتی سووریا توانای ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵیدا هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: گرووپەکانی بەرەی مقاومەیش هاوکارن و کۆماری ئیسلامی ئێران هەر پشتیوانییەک پێویست بێت پێشکەشی دەکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران