شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-02 06:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەلڕەفعەت داگیر کرا/ تەحریری شام داوای کشانەوەی هێزە کوردییەکان دەکات

پوختەی هەواڵ
چەکدارانی دەستەی تەحریری شام شاری تەلڕەفعەت و چەند گوندێکی دەوروبەریان لە باکووری حەلەب داگیر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، چەکدارانی تەحریری شام شاری تەلڕەفعەتیان لە باکووری حەلەب داگیرکرد و مەترسی هەیە کۆمەڵکوژی بەرامبەر هاوڵاتییانی سنوورەکە ئەنجام بدەن، کە زۆرینەیان بەڕەچەڵەک کوردن.

ڕوانگەی سووری ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چەکدارانە هاوڵاتییانی کورد لە ناوچەکە گەمارۆ دەدەن و رێگری دەکەن لەوەی ناوچەکانیان بەجێبهێڵن و بچنە شوێنێکی ئارام.

بە پێی راگەیەندراوەکە، چەکدارانی تەحریر شام تاکوو ئێستا شاری تەلڕەفعەت و گوندەکانی شوارغە، مەنغ، مەڕعناز، کەفەرنایا، شێخ عیسا، دێر جەمام و عێن دقنەیان داگیرکردووە، هاوکات چەند گوندی دیکەیان گەمارۆ داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە