شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-29 06:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی بەریتانیایە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر

پوختەی هەواڵ
مەسروور بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی بەریتانیا كۆ بووه‌وه‌ و هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مه‌سروور بارزانی پێشوازیی لە ئێڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کردووه‌ و لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچ کردنی نایاسایی تاوتوێ کرا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و بە "هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو"ی ناوبرد.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، هەروەها ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستاندا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی، تاوانی ڕێکخراو و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە