شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-29 06:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێکدادانەکان لە دەوروبەری حەلەب توندتر بوونەوە/ کوژرانی زیاتر لە ۲۰۰ چەکدار

پوختەی هەواڵ
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند كە ٢٠٠ سەربازی سوپای سووریا و چەكدارەكانی توركیا لە شەڕەكانی سنووری حەلەب و ئیدلب كوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانی ئەمڕۆ هەینی کەناڵی سووریا تیڤی بڵاویکردەوە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەهەردوو میحوەری حەلەب و ئیدلب پێشڕەوی زیاتریان کردووە و هێزە حکوومییەکان پاشەکشەیان کردووە.

وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند، گرووپە چەكدارەكان هێرشێكی گەورەیان لە سنووری حەلەب و ئیدلب دەستپێكردووە و ڕووبەڕووی ئەم هێرشانە بوونەوە.

پێکدادانەکان لە دەوروبەری حەلەب توندتر بوونەوە/ کوژرانی زیاتر لە 200 چەکدار

بەپێی ئامارێكی نوێی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە نێوان هەردوولایەنی شەڕەكەدا لە باكووری ڕۆژئاوای سووریا زیاتر لە ۲۰۰ كەس كوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە