شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-27 13:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان: ئەرکی سەرەکیی هێزە چەکدارەکان زیادکردنی توانای شەڕ کردنە

پوختەی هەواڵ
رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند، گرنگترین ئەرکی هێزە چەکدارەکان زیاد کردنی ئامادەیی توانای شەڕە، بۆیە پێویستە تواناکانیان بۆ نەیارانی ئێران بخرێتەڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا عه‌لی خامنه‌یی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسان و فەرماندەکانی هێزی دەریایی وڵات؛ هێزی دەریایی بە هێزێکی سەرەکی و چارەنووسساز ناوبرد لە جیهانی ئەمڕۆدا، هەروەها ستایشی چالاکییەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئۆپەراسیۆن و هەواڵگری و پشتیوانی و بیناسازی و داهێنانیان لە هێزی دەریایی سوپادا کرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئاڕاستەکردنی هێزە چەکدارەکان بە تایبەت هێزی دەریایی بە گشتی چالاکییەکان و پلاندانان پێویستە لەسەر زیادکردنی ئامادەیی و توانای شەڕکردن بێت".

ئایەتۆڵڵا خامنه‌یی باسی له‌وه‌ش كرد، "گرنگترین ئەرکی هێزە چەکدارەکان ڕێگریکردنە لە هێرش، بۆیە پێویستە تواناکان بۆ نەیارانی ئێران بخرێتەڕوو تاکوو بزانن هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک تێچووی قورس بۆ ئەوان بەدوای خۆیدا دەهێنێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە