شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-26 15:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد

پوختەی هەواڵ
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە فەرمانێک پەرلەمانتارانی بانگهێشت كرد، بۆ ئەوەی رۆژی ۲ـى ۱۲ـى ۲۰۲۴ دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی ژمارە (۴۱۷)ی ساڵی ۲۰۲۴ی تایبەت بە گرێدانی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد.

 دڵشاد شەهاب، وتەبێژى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەمیانەى کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد: "لە فەرمانەکەدا کە پاڵپشت بە حوکمی بڕگەی (۳) لە ماددەی (۱۰)ی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ژمارە (۱)ی ساڵی ۲۰۰۵ی هەموارکراو دەرچووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کاندیدە دەرچووەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ گرێدانی دانیشتنی یەکەمی خولەکە لە کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ۲ـى ۱۲ـى ۲۰۲۴.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە