فڕۆکەکانی ڕژێمی زایۆنی چەند خاڵی پەڕینەوەی نێوان سووریا و لوبنانیان کردە ئاکانج
پوختەی هەواڵ
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل‌دا ژماره‌یه‌ک خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو لوبنان کرایە ئامانج و دوو که‌سیش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سووریا (سانا) له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازییه‌وه بڵاویکرده‌وه، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ئیسرائیل "ده‌ستدرێژییه‌کی ئاسمانی له ئاراسته‌ی خاکی لوبنانه‌وه" ده‌ستپێکردووه خاڵه په‌ڕینه‌وه‌کانی سه‌ر سنووری سووریا و لوبنانی کردە ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌که‌ی ئیسرائیل‌دا زیان به پرده‌کانی جوبانیه، ئه‌رجون، ده‌ف و ده‌روازه‌ی سنووری نه‌زه‌ریه که‌وتووه.
سه‌باره‌ت به‌زیانه گیانیه‌کان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشکرای کردوه، "دوو که‌س له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌که بریندار بوون و تیمه‌کانی ئه‌مبوڵانسیش گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که".
بۆچوونی بەکارهێنەران