ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان زیاتر له شهش ملیۆن كهسه
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی هەرێم جگە لە ناوچە جێناکۆکەکان بهگوێرهى ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی، ۶ ملیۆن و ۳۷۰ و ۶۶۸ کەسه، لە کاتێکدایە هێشتا داتابەیسی ۴٪ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان لە سیستەمەکەدا دانەبەزیوە".
بەشێکی ئەنجامە بەراییەکانی سەرژمێریی لە هەرێمی کوردستان بهمشێوهیهیه:
- ژمارەی نێر، ۳ ملیۆن و ۲۰۰ هەزار و ۵۰۶ کەس.
- ژمارەی مێ، ۳ ملیۆن و ۱۷۰ هەزار و ۱۶۲ کەس.
- ڕێژەی نێر لە هەرێمی کوردستان ۵۰.۴٪ و مێ ۴۹.۶٪.
- شهش ملیۆن و ۳۷۰ هەزار و ۶۶۸ کەس لە هەرێمی کوردستاندا دەژین.
- ڕێژەی ۸۴٪ی دانیشتوان شارنشین و ۱۶٪یان گوندنشینن.
دوو ملیۆن و ۲۸ هەزار یەکەی نیشتەجێبون لە هەرێمی کوردستان هەن.
- ڕێژەی ۴.۴٪ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان سەرووی ۶۵ ساڵن.
- بەتەمەنترین کەس لە هەرێمی کوردستان ۱۲۶ ساڵە.
بۆچوونی بەکارهێنەران