ڕێبەری باڵای شۆڕش: دەبێت سزای لەسێدارەدان بۆ نەته‌نیاهۆ دەربچێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ هه‌زاران بەسیجی کە لە سەرانسەری ئێران ئامادەبوون ڕایگه‌یاند: "سبەینێی بەرەی به‌رخۆدان بە چەندین جار بەهێزتر و فراوانتر ده‌بێت لە ئەمڕۆ، ڕژێمی زایۆنی سەرەڕای درێژەدان بە تاوانەکانی شەڕ لە غەززە و لوبنان مەیدانەکە سەرناکەوێت".
ڕێبەری باڵی شۆڕشی ئیسلامی له‌باره‌ی هێزه‌کانی به‌سیج-ی ئێرانەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: "بەسیج پێش هەموو شتێک قوتابخانەی فیکر و ئایدۆلۆژیایه، کە پشت بە دوو لۆژیک و بناغەی بنەڕەتی دەبەستێت، ئەوانیش ئیمان و باوەڕداربوون بە خودا و متمانە بەخۆبوون و باوەڕ بەخۆبوونه، بۆ دروستکردنی ڕۆڵێک".
ئایەتۆڵڵا خامنەیی ئه‌وه‌شی وت: "به‌گوێره‌ی ئایەتەکانی قورئان فیرعەون میللەتەکەی زەلیل کردبوو تا گوێڕایەڵی بن، بێگومان فیرعەون لە سوڵتانەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا و ئەورووپا شەریفتر بوو؛ چوونکە گەلانی دیکه زەلیل دەکەن بۆ تاڵان‌کردنی بەرژەوەندی و سەرچاوەکانیان".
له‌باره‌ی ده‌رکردنی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ بینیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل، رێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: "ئەو فەرمانی دەستگیرکردنەی کە بۆ نەته‌نیاهۆ دەریانکردووە بەس نییە و دەبێت ئەو و ئەو سەرکردە تاوانکاره‌کان سزا بدرێن تا مردن".
بۆچوونی بەکارهێنەران