شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-25 08:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دنیا" لە لیستی باشترین سەت کتێبی سەتەی بیست و یەک

پوختەی هەواڵ
ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دنیا" لە لیستی باشترین سەت کتێبی سەتەی بیست و یەکە،کە لە لایەن ڕۆژنامەی NZZ هەڵبژێردراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی نیوزیورخیشەرتزایتونگ ( NZZ)، بەبۆنەی نزیک‌بوونەوەمان لە تێپەڕاندنی چارەکە سەدەیەک لە سەدەی بیست و یەک، لیستی باشترین ۱۰۰ کتێبی سەدەی ۲۱ی لە بوارەکانی ئەدەبیات و مەعریفەدا بڵاوکردەوە، کە چەندین لێژنەی پسپۆڕ و ڕەخنەگری ناسراو دوای ماوەیەکی درێژی کارکردن ئەم لیستەیان ئامادەکردووە.

ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دنیا" لە لیستی باشترین سەت کتێبی سەتەی بیست و یەک

لە لیستەکەدا  ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دنیا" لە نووسینی بەختیار عەلی نووسەری بەناوبانگی کورد لە ناو سەدان هەزار کتێب و دەیان هەزار نووسەر، شوێنی خۆی لە ناو سەد باشترین کتێبی سەدەی ۲۱s دونیادا کردووەتەوە.

زۆربەی کتێب و نووسەرەکانی دیکەی ئەم لیستە، هەڵگرانی نۆبڵ و پسپۆڕانی باڵای بوارە فیکرییەکان و ناوە هەرە گەورەکانی جیهانی مەعریفەی ئەمڕۆن، بوونی ئەم ڕۆمانەی ئێمەی کورد لەم لیستەدا شانازییەکی مێژوویی بێ‌وێنەیە بۆ ئێستای ئێمە و بۆ مێژووی ئەدەبەکەمان. شایەنی باسە کە ئەم ڕۆمانە تا ئێستا وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی ئەڵمانی، فارسی، عەرەبی، تورکی، ئیتالی، فەرەنسی و ئینگلیزی.

ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دنیا" لە لیستی باشترین سەت کتێبی سەتەی بیست و یەک

وێنەکان لە دیواری ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە