لە کۆی ۴۱ تانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ۳۸یان ڕەتکرانەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، دەستەی دادوەریی عێراق وه‌ڵامی ۳۸ تانه‌ی داوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌میانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه و له ئێستادا سێ تانه ماون و بڕیاره له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
یه‌كگرتوو، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، كۆمه‌ڵ و به‌ره‌ی گه‌ل باسیان له ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه كرد
۲۰ی (تشرینی یه‌كه‌م/۱۰)ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن هه‌ریه‌كه له‌لایه‌نه‌كانی یه‌كگرتو، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، كۆمه‌ڵ و به‌ره‌ی گه‌ل باسیان له ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه كرد و سكاڵایان تۆماركرد.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ۴۱ سكاڵا له‌لایه‌ن حزبه سیاسیه‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا تۆماركراون، کە ۲۵یان لە سلێمانی، ۱۲یان لە هەولێر، سێیان لە دهۆک و تانەیەکیش لە هەڵەبجە بووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران