پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان له سایه‌ى پارتیدا به‌هێزن
پوختەی هەواڵ
جێگرى سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانی و سكرتێرى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند لەسایەی پارتیدا، پێکهاتەکانی هەرێم بەهێزن و هەر بەبەهێزیش دەمێننەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مونا قەهوەچی جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانیی لە ڕۆژی زمان و کەلتوری پێکهاتەی تورکمان په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "پێکهاتەی تورکمان بەتەنها نییە لەهەرێمی کوردستان، بەهۆی حزبێکی دەسەڵاتدار کە مەسعود بارزانی ڕابەرایەتیی دەکات، پێکهاتەکان بەهێزن‌و هەر بەبەهێزیش دەمێننەوە".
قه‌هوه‌چى ئه‌وه‌شى وت: "هیوادارین لەچوار ساڵی ئاییندەدا، کوردستانێکی بەهێز و ئارام؛ یەک پەرلەمان، یەک حکومەت‌و یەک سەرۆکمان هەبێت".
شایانی باسە مونا قه‌هوه‌چى وه‌كوو تاكه كاندیدى پارتی چاکسازیی تورکمانی به‌شداریى له هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان كرد و توانیویه‌تى، سێ هه‌زار و 664 ده‌نگ له‌ئاستى بازنه‌ى هه‌ولێر به‌ده‌ستبهێنێت.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#پارتی دیموکرات
#تورکمان
#پێکهاتەکان
#كورسی كۆتاكان
#مونا قەهوەچی
#کورسی پێکهاتەکان
#پارتی چاکسازیی تورکمانی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران