شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-13 12:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی بارزانی و سوودانی

پوختەی هەواڵ
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەممەد شیاع سوودانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۱/۱۳ لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئاماژەی بەوە دا کە سەقامگیریی سیاسی هەرێمی کوردستان، بنەمایەکی گرنگیی سەقامگیریی هەموو عێراقە.

سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، هەروەها جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدراڵ .

لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی کێشە و پرسەکانی تایبەت بە مووچە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتی فیدراڵ، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و ئامادەکارییەکانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عێراق کرا.

پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی بارزانی و سوودانی

سەبارەت بە پرسی مووچە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە پێویستی دوورخستنەوەی پرسی خەرجکردنی مووچەی هەرێم لە هەر ناکۆکییەکی سیاسی کردەوە، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.

دەربارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیش، جەخت لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە زووترین کات و نەهێشتنی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم پڕۆسەکە کرایەوە، بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق، لەمبارەیەوە، هاوڕابوون لەسەر سەرخستنی پرۆسەکە بۆ مەبەستی گەشەپێدان، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان لەم ڕووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە