شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-13 13:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پارتی دیموکرات و سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
ڕۆژی چوارشەممە ۱۳ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۴ لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە  محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا و هەروەها جەختیش لەوە کرایەوە کە لە پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵدا هەنگاوی ئیجابی و باش نراون.

سەرکی پارتی دیموکرات و سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کۆ بوونەوە

هەر لەو دیدارەدا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و هیوای ئەوەی خواست کە بە زووترین کات لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە