بەیاننامەی یەکگرتووی ئیسلامی سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێم
پوختەی هەواڵ
وته‌بێژى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌لایه‌ن حزبەکەیەوە ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەلیل ئیبراهیم وته‌بێژى یه‌كگرتووى ئیسلامى به میدیاى حزبه‌كه‌ى وتووه، "وهفدێكى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ردانیان كردین به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن بۆ به‌شداریمان له كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێم".
خەلیل ئیبراهیم وتووشیه‌تى: "وه‌فدەکەی پارتی داوایان لێكردین بەشداریی لە حكوومەت بكەین، بەڵام ئێمە ڕەتمانكردەوە و پێمانڕاگەیاندن كە بەشداریی لەكابینەی دەیەم ناكەین و درێژە بەكاری ئۆپۆزسیۆنبونی خۆمان دەدەین".
وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی ئه‌وه‌شى وت: سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه ده‌وترێت پێشنیازكراوه پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم وه‌ربگرن،: "دەنگۆی بەڵێنی پێدانی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەیەكگرتوو دوورە لە ڕاستیەوە و هیچ بنه‌مایه‌كى نییه".
بۆچوونی بەکارهێنەران