شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-09 08:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیدیعای کەڵک وەرگرتنی ئێران لە خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بێ بنەمایە

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگه‌یاند، ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهێنا، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی پێی ڕاگەیاندوون بۆ وەڵامی هێرشی ئیسرائیل ئاسمانی عێراق بەکارناهێنین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووە فوئاد حسێن ڕایگه‌یاندووه‌: "عێراق بەڵینی لە ئێران وەرگرتووە کە خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارنەهێنێت"، هۆشداریشدا له‌وه‌ی كه‌ خاكی عێراق و ئاسمانەکەی بوەتە بەشێک لە مەیدانی ململانێکانی ناوچەکە.

فوئاد حوسێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکە لە ئارادایە و کار و کاردانەوەکان بەرەو پێکدادانی زیاتر دەچن، به‌ڵام ده‌ڵێت: "دەبێت دیاری بکەین ئێمە وەک دەوڵەت جموجۆڵ دەکەین یان وەک هێزی بەرگری و شۆڕشگێڕی، ناکرێت دەوڵەت و شۆڕش لە سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتدا کۆ بکەینەوە، دەبێت سیاسەتی دەرەوەمان ئاشکراو دیاریکراو بێت".

فوئاد حوسێن باسی له‌وه‌ش كرد: "ئەمریکا رۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە رێگریکردن لە ئیسرائیل تا هێرش نەکاتە سەر بارەگا و پێگای گرووپەکان لە عێراق".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە