شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-07 09:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی کونسوڵی گشتیی ئێران دەکات

پوختەی هەواڵ
جێگری سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی کرد لە نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە: لەو دیدارەدا کە قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە بوارە جیاجیاکاندا  کە لەماوەکانی ڕابردوودا بەرەوپێشچونی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا نەسروڵڵا ڕەشنوودی باسی پەیوەندییەکانی هەرێم و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، هەروەها تاوتوێ کردنی دەرەنجامەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی نوێدایە و ئێمە بەرنامەمان هەیە بۆ چاکسازی و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە