شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-06 06:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا کەرەستەی سەربازی و لۆجستی نوێی گواستەوە بۆ حەسەکە

پوختەی هەواڵ
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوو فڕۆکەی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی کەرەستەی سەربازی و لۆجستییان گواستوەتەوە بۆ هەریەکە لە بنکەکانی قەسرەک و شەدادی لە لادێکانی حەسەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕۆژی سێشەممە گەیشتوەتە بنکەی قەسرەک لە لادێکانی حەسەکە و کەرەستەی سەربازی و لۆجستی تێدابووە، هاوکات فڕۆکەیەکی دیکەش لە بنکەی شەدادی نیشتوەتەوە و بەهەمانشێوە کەرەستەی سەبازی تێدابووە و دوو هێلیکۆپتەریش چاودێریان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهێزکردنی پێگە سەربازییەکان دوای ئەوە هات کە هێزێکی زەمینی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوون لە چەند بارهەڵگرێکی کەرەستەی سەربازی و لۆجستی، بەرەو بنکەیەکی ئەمریکییەکان لە لادێکانی حەسەکە بەڕێکەوتن.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لەوەش کردووە، بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ململانێ و ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەوە لە کاتێکدایە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزی زیاتریان بردوەتە بنکەی کۆنیکۆ لە باکووری دێرەزور، جگە لەوەی چوار تۆپهاوێژ و چەکی پێشکەوتوو و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی نوێیان بردوەتە بنکەکە، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی بوونی سەربازی هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە