شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-03 08:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڵۆ عەسکەری بۆ پۆستی وەزیری ژینگەی عێراق بەربژێر کرا

پوختەی هەواڵ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵۆ عەسکەریی بەربژێر کردووە بۆ ئەوەی لە شوێنی نزار ئامێدی ببێتە وەزیری ژینگەی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ڕووداوی راگەیاند: یەکێتی هەڵۆ عەسکەری، سەرۆکی پێشووی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستانی بۆ پۆستی وەزیری ژینگەی عێراق بەربژێر کردووە.

 هەرێم کەمال ئاغا گوتیشی، نووسراوەکە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بخرێتە دەنگدانەوە.

- هەڵۆ مستەفا عەسکەری هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە تەندروستی و سەلامەتی ژینگەیی.

۲۰۱۰ ـ ۲۰۱۲ ڕاوێژکاری بەرهەم ساڵح، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ژینگە بووە.

۲۰۱۲ـ ۲۰۱۸ ڕاوێژکار بووە لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان.

۲۰۱۸ - ۲۰۲۰ سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بووە.

۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱ ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە