شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-29 06:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان

پوختەی هەواڵ
سەرکردەی دوو حزبی ئیسلامی لە سلێمانی کۆبوونەوە و پێشهاتەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و داهاتوویان لە کایەی سیاسی هەرێم تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان کۆبوونەوە.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی ناوخۆ و عێراق و شەڕی غەززە و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا.

لەسەرەتادا هەردوولا هاورابوون كە بارودۆخ و ڕەوشی ناوچەكە لە گۆرانكاری خێرادایە و دەبێت بەرپرسیارانە بروانینە دۆخەكە و رەوشی موسڵمانانی غەززە دەبینین كە رۆژانە دەیان و سەدان شەهید و بریندار هەیە و رژێمی زایۆنی زۆر بێ رەحمانە كاولكاری ئەنجامدەدات، وڵاتانی نێودەوڵەتیش بە بێ دەنگی بەدیار ئەم دەستدرێژیانەوە رۆڵی تەماشاكار دەبینن.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەرئەنجامەكانی گفتوگۆی پێویست لە بارەیەوە كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە