شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-29 06:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە دوو ئۆپەراسیۆنی YPJدا سێ چەکداری داعش دەستبەسەر کران

پوختەی هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەژە بڵاویکردەوە، لە دوو ئۆپەراسیۆنی دژی چەتەکانی داعش، ۳ چەکدار دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا سەبارەت بە چالاکییەکانی دژی شانەکانی داعش ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیاریانە بڵاو کراوەتەوە:

"لەم ڕۆژانەدا کە هەرێمەکانمان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی هێرشی بەفراوانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بووەتەوە، شانەکانی داعش لە هەوڵی ئەنجامدانی هێرش و کۆمەڵکوژیی نوێ دژی گەلەکەمانن. لەسەر ئەو بنەمایە یەکینە ئەمنییەکانی یەپەژەمان بە وریاییەوە دەستیان بە بەدواداچوون کردووە و زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان دژی دوو شانەی جیاوازی داعش ئەنجامدا.

لەسەر ڕێگای شەداد – حەسەکە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن دژی شانەیەکی داعش ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٢ چەتە دەستگیرکران و یەکێکی دیکەش سزا درا.

هەروەها یەکینەکانمان لە هەرێمی دێرەزۆر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا و دەست بەسەر ژمارەیەک چەکدا گیرا.

لەئەنجامی ئەو دوو چالاکییەدا ٣ چەتە دەستبەسەر کران و دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنیدا گیرا. بەم شێوەیە پلانێکی دیکەی داعش پووچەڵ کرایەوە".

لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکەدا باس لەوە کرا کە ئەوان لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدان و هیچ هێرشێکی داگیرکاری بێ وەڵام ناهێڵنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە