شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-05 09:50 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باوەڕ بە سیناریۆی نێوان پارتی و یەکێتی مەکەن

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات هەرگیز باوەڕ بە سیناریۆی نێوان پارتی و یەکێتی نەکەن و بە دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، سزای حزبە گەندەڵەکانی دەسەڵات بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی، لە ئاهەنگی ناساندنی کاندیدانی لیستی بەرەی گەل لە پارێزگای دهۆک، وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: داهاتی سێ دەوڵەت دێتە پارێزگای دهۆک و خێر و بێرێکی زۆری تێدایە، بەڵام بەهۆی قۆرخکاری و چەتەیی دەسەڵاتەوە خەڵکەکەی لە دۆخێکی دژواردا دەژین و بەپێی ئامارەکان دهۆک هەژارترین پارێزگایە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.

هەروەها وتیشی، پارتی بە پشتیوانیی خەڵکی بادینان نەبێت هێزێکی بچووکە، دەبێت بادینییەکان سزای پارتی بدەن.

ئاماژەی بەوەش دا، ژمارەیەکی زۆری گەنج و لاوی ئەم دەڤەرە بێکارن، خزمەتەکان بە پارتی نەکراوە و بە بەرەی گەل دەکرێن.

جەختیشی کردەوە کە بەرەی گەل دژی داگیرکارییەکانی تورکیایە لە بادینان و دژی ئەو سنوور و جیاکارییەشە کە پارتی و یەکێتی لەنێوان پارێزگاکان دروستیان کردوە.

شێخ جەنگی وتیشی: "هەرگیز باوەڕ بە سیناریۆی نێوان پارتی و یەکێتی مەکەن"، "ئێمە ئەو هێزەین چیتر رێگە نادەین دەنگتان بدزرێت".

لاهور شێخ جەنگی لە بەشێکی دیکەی قسەکاندا وتی، پارتی سەرانە لە خەڵک و کاسبکاری بادینان دەسەنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەستانە دەبڕین کە چاو دەبڕنە گیرفانی خەڵک، رێگە نادەین چیتر زوڵم و خۆسەپاندن بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پارتی و یەکێتی دەیانەوێت رێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا تێکبدەن.

سەرۆکی لیستی بەرەی گەل وتیشی، پارتی و یەکێتی دەناسم و دەزانم چەند هەرزانن لای نەیارانی کورد.

ئەوەشی وت، بڕۆن و بە دەنگەکانتان حزبە گەندەڵەکانی دەسەڵات سزا بدەن، پارتی و یەکێتی لە دەنگی خەڵک دەترسن و قەدری دەنگی خۆتان بزانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە