بنکەیەکی هێزه‌کانی ئەمریکا لە سووریا کرایه ئامانج
پوختەی هەواڵ
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه لە سووریا بنکەیەکی هێزه‌کانی ئەمریکا به درۆن کرایه ئامانج.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە بنکەیهکی ئەمریکا لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ، لە ناوچەی عه‌زبه لە باکووری دێرەزور، به چه‌ند هاژه‌کێک و فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان کرایه ئامانج.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ده‌نگی تەقینەوەیەکی به‌هێز لەناو بنکەکەدا بیستراوە، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خسته‌خواره‌وه‌ی درۆن و هاژه‌که‌کان له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که.
به‌گوێره‌ی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، تائێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران