شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-01 06:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە بەغدا بنکەیەکی ئەمریکی کرایە ئامانج

پوختەی هەواڵ
درەنگانی شەوی ڕابردوو بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگرن کرایە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێگەیەکی هەواڵی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغداد رایگەیاندووە: "درەنگانی شەوی ڕابردوو بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا کە هێزەکانی ئەمریکا و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانانی تێدا نیشتەجێن لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، لە ڕێگەی مووشەکەوە هێرشی کرایە سەر".

ئاماژەی بەوەش کردووە، یەکێک لە مووشەکەکان لە دەوروبەری بنکە سەربازییەکە کەوتووەتە خوارەوە و ئەوەی تریش لە رێرەوێکی فڕینی مەدەنی لە فڕۆکەخانەی بەغداد کەوتووەتە خوارەوە.

بنکەی ڤیکتۆریا نزیک فڕۆکەخانەی نیوەدەوڵەتی بەغدادە و لە ڕابردووشدا چەندجارێک ڕووبەڕووی هێرشی لەو جۆرە بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە