شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-01 07:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕەنگە بەهۆی ڕوودانی توندوتیژییەوە هه‌ڵبژاردن دوابخرێت

پوختەی هەواڵ
ئاراس شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت لە بانگەشەی هەڵبژاردنکاندا ڕەنگە شتی‌ خراپ بێته‌ ئاراوه‌ که‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراس شێخ جه‌نگی‌ ئه‌ندامی‌ پێشووی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ یه‌کێتی‌ نیشتمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "من ئه‌و یه‌کێتیه‌ی ئێستا نیم و به‌ره‌ی گه‌لیش نیم، من جه‌لالیم، لە دڵی خۆمدایە کە چوومە سەر سندووقەکە بە کێ دەنگ دەدەم ئەوەش بە کەس ناڵێم".

ناوبراو وتیشی: "رەنگە شتی خراپ بێتە ئاراوە هەڵبژاردن دوابکەوێت، حزبەکانی دەسەڵات هۆکاری ئەو شتە خراپە دەبن، ئەمڕۆ لە هەولێر تەقە بوە و خەڵک بریندارە، ئەوە سەرەتاکەیەتی".

سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەندامەکەی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی وتی: "داوا دەکەم بە هێمنی و ئارامی ئەم هەڵبژاردنە بکرێت".

لەبارەی دروشمی (کۆتایی دەهێنین) ئاراس شێخ جەنگی دەڵێت" ئەی قوباد لەگەڵ وەزیرەکاندا بۆ دەست لە کارناکێشنەوە و بێنەوە بۆ سلێمانی، ئەوان لە دەسەڵاتدان، قوباد تا دوێنێش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بووە، ئەگەر وابێت دەبوایە مانگێک پێش ئێستا بهاتایەتەوە بۆ ماڵەوە و دانیشێت و بڵێت ئەوە من وازم هێنا لەم دەسەڵاتە، ڕاست ناکات".

ئاراس شێخ جه‌نگی‌ ڕاشیگه‌یاند: "کاک مه‌سروور له‌ ئێستاوه‌ سه‌رۆکی حکوومه‌ته‌ و له‌ مودیر عام گه‌وره‌تره‌".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە