شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-29 12:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فراونبوونی جەنگ ژینگەیەکی لەبار بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەڕەخسێنێت

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، فراوانبوونی بازنەی جەنگ لە ناوچەکەدا لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت و ژینگەی لەبار بۆ جموجووڵی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەڕەخسێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X نووسیویەتی، لە نیویۆرک بەشداریی لە کۆبوونەوەی بەپەلەی هاوبەشی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، فراوانبوونی بازنەی جەنگ لە ناوچەکەدا لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت، لە سەرووی هەموویانەوە ژینگەیەکی لەبار بۆ "رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەڕەخسێنێت تاوەکوو دەست بە جموجووڵی تیرۆریستییان بکەنەوە".

شەڕ و پێکدادانی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە لە ۰۷-۱۰-۲۰۲۳ دەستیپێکرد، بەڵام لە ۲۳ی ئەم مانگەوە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و بەیرووت چڕتر بوونەوە.

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، هەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ۷۰۰ کەس لە لوبنان کوژراون و زۆربەیان سڤیلن.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە