گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دەبێته مایه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
پوختەی هەواڵ
ڕابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌دوور نازانرێت له ڕۆژانی داهاتودا پریشكی ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگاته عێراق و كاریگه‌ری دروستبكات و ببێته مایه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان بە دنگی ئه‌مریكای ڕایگه‌یاندووە: "تا ئێستا ئاراسته‌ی كاره‌كانی كۆمسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌ڕوات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندی به عێراقه‌وه هه‌یه و عێراقیش په‌یوه‌ندی به‌و كێشه گه‌وره‌وه هه‌یه كه ماوه‌ی ۱۱ مانگه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه‌وا ئه‌و كێشه‌یه له‌م چه‌ند ڕۆژه به‌فراوان ببێت و عێراق و سووریا و لوبنانیش بگڕێته‌وه".
ڕابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان وتیشی، "ئه‌و ئاڵۆزییه ئه‌وكاته‌ی عێراق ده‌گرێته‌وه ئه‌وه به دڵنیايیهوه له كه‌شێكی ناسالم و ناسازگاردا هه‌ڵبژاردن ناكرێت و دوا ده‌كه‌وێت".
#عێراق
#سووریا
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#پەرلەمانی کوردستان
#هەڵبژاردن
#لوبنان
#فەلەستین
#عیرفان عەبدولعەزیز
#ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران