سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی فەڕەنسا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازيى له پاتريک دۆرێل باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا له عێراق کرد.
له ديدارێکدا په‌يوه‌ندييه‌کانى فەڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانيان، دۆخى هه‌رێمى کوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان، تاوتوێ کران.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌ى بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌کانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له هه‌موو بواره‌کان به‌تايبه‌تى له بوارى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و ئابووريدا له‌باره. له‌مباره‌يه‌وه بيروڕايان ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ت و هه‌نگاوه‌کان و هاريکاريى هاوبهشييان گۆڕييهوه.
له ديداره‌که‌دا که کونسوڵى گشتيى فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمى کوردستان ئاماده بوو، وێڕاى داکۆکي کردن له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى کوردستان، هيوايان خواست بانگهشهيهکى ئارام و پرۆسه‌ى ده‌نگدان به سهرکهوتوويى به‌ڕێوه بچێت.
دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که بوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران